تۆڕی هەشتی مارس و ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی، لە شاری سلێمانی، تیرۆرکردنی یەنار محەمەد سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژنانیان لە بەغداد ئیدانه‌كرد.
دوێنێ دووشه‌ممه، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژنان له عێراق له شاری به‌غداد له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تۆڕی هەشتی مارس و ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامداو، ئیدانه‌ی هه‌وڵی بێده‌نگكردن و تیرۆركردنی چالاكوانانی ژنانیان كرد، داواشیانكرد بكه‌رانی ئه‌و رووداوه ده‌ستگیربكرێن.
ئاماژە بەوەشکرا، یەنار محەمەد دەیان ساڵە وەک دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوە بووه دەنگی دلێر بووه بۆ پاراستنی شکۆی ژنان و منداڵان.
داواشیانکرد، لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی یەنار محەمەد، ئەنجام بدرێت و ئەنجامدەرانی تاوانەكه بە سزا بگەیەندرێن.

وێنه، یه‌نار محه‌مه‌د سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژنان له عێراق