ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، بانگه‌وازی بۆ ڕێپێوانێکی جه‌ماوه‌ریی به‌ره‌و ناوچه‌ی گه‌ملیکی بورسای تورکیا ڕاگه‌یاند، بەدروشمی "کات کاتی ئازادیی ژنان و ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆیه'.
ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد لە باکوری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، له ڕۆژی 19ـی نیسانی 2026، له ژێر دروشمی "کات کاتی ئازادیی ژنان و ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆیه" ئه‌نجام دەدرێت، جه‌خت له سه‌ر کۆتاییهێنان به گۆشه‌گیریی و بەردەوامی پڕۆسه‌ی ئاشتیش دەکرێتەوە.
به‌رنا چه‌لیک، ئه‌ندامی کۆردیناسیۆنی ژنانی پارتی یه‌کسانیی و دیموکراتیی گه‌لان (ده‌م پارتی) و به‌ڵکیسا سوله‌یمانئۆغڵو، چالاکوانی تەژەئا، له بانگه‌وازه‌که‌یاندا ڕایانگەیاند، بۆ بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتیک و چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌که‌دا، ئازادیی عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌ک پێویستییه‌کی سه‌ره‌کیی دەبینرێت.
به‌ڵکیسا سوله‌یمانئۆغڵو ئاماژه‌ی بەوه کرد، ساڵێک بەسه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام لایه‌نی سەرەکی که ئۆجالانه، هێشتا له زینداندایه دەشڵێت، هەموو کەسیک دەزانیت ئەم پڕۆسەیه به یەک لایەن سەرکەوتوو نابێت، ئۆجالان هه‌نگاوی گرنگی ناوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت تاوەکو ئێستا هیچ هه‌نگاوێکی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ناوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م پڕۆسه‌که‌دا.
هەروەها به‌رنا چه‌لیکیش ئاشکرای کرد، ڕێپێوان له 4ـی نیسانی 2026ـەوە له ئاماراوه ده‌ستیپێکردووه و له 19ـی نیساندا کۆتایی پێ دێت. ڕوونیشیکردووەتەوە، ئازادیی جەستەیی ئۆجالان ته‌نها داواکارییه‌ک نییه، به‌ڵکو کلیلی چاره‌سه‌ریی و ئاشتییه‌کی هه‌میشه‌ییە.