شەوی رابردوو لە شاری ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان بە بۆنەی چلەی گیانلەدەستدانی ناڕەزایەتییەکان، چوونە سەر شەقامەکان و بە وتنەوەی دروشم ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.
دیمەنی ناڕەزایەتییەکانی ئاودانان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دەوترێت لە مەیدانی "وەلیعەسر"ی ئەم شارە بەڕێوەچووە و تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک دەبیندرێن کە دروشم دژی خامنەیی دەڵێنەوە.
لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەم ناڕەزایەتییانە، کەشێکی توندی ئەمنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران، بەسەر شارەکەدا سەپێنراوە و هێڵەکانی ئینتەرنێتیش رووبەڕووی ئاستنەگ و پچڕانی زۆر بووە.
جێگەی ئاماژەیە، شاری ئاودانان لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک بوو لە ناوەندە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتیی جەماوەری دژ بە حکومەتی ئێران، کە کوژران و برینداربوونی زۆری لێکەوتەوە.