ڕاستەوخۆ

لە ئیلام زیاتر لە 6 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە

reset font size increase font size

ئەحمەد کەرەمی، پارێزگاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکە، زیانێکی زۆری ماددی بە ژێرخانی نیشتەجێبوون و بازرگانی کەوتووە و زیاتر لە شەش هەزار یەکە زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی گوتەکانی پارێزگاری ئیلام، تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی خەمڵاندنی قەبارەی زیانەکانن.

کەرەمی ئاماژەی بەوە کرد: "تەنیا لە کەرتی نیشتەجێبووندا، 380 یەکە زیانیان پێگەیشتووە، کە لەو ژمارەیە 155 یەکەیان بە تەواوی وێران بوون و پێویستیان بە دووبارە بنیادنانەوە هەیە."

پارێزگاری ئیلام جەختی لەوەش کردەوە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی خەمڵاندن لەلایەن تیمە تایبەتەکانەوە، قۆناغی نۆژەنکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئەو شوێنانە دەستپێدەکات کە بوونەتە ئامانجی بۆردوومانەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی گرژییەکانی ناوچەکەدا رووبەڕووی زیانی گیانی و ماددی بوونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.