نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای لە دەسەڵاتدارانی لوبنان کردووە، هەر ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران، کە چالاکیی سەربازیی ئەنجام دەدەن، دەستگیریان بکەن و دیپۆرتیان بکەنەوە.
پۆڵ مۆرکۆس وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، حكومهت بڕیاریداوه مهرجی فیزا بۆ تهواوی ئهو ئێرانیانه بگهڕێنێتهوه، كه پێشتر مهرجهكهیان لهسهر لادرابوو، واته بهبێ فیزا دهیانتوانی بچنه لوبنان.
ئەمەش یەکەمجارە دەسەڵاتدارانی لوبنان ئاماژە بە ئەگەری بوونی هێزی سەربازیی ئێران لەسەر خاکهكهیان دەکەن.
بەرپرسێکی باڵای حزبوڵا سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکی سەربازیی ئێران لە لوبنان بۆ هاوکاری ئەوان هەبێت.