سوپای پاسداران ڕێگریی له دوو كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری هیندستان كرد كه نه‌وتی عێراقیان ده‌گواسته‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
ماڵپه‌ڕی تانكه‌ر تراكه‌رز، تایبه‌ت به جوڵه‌یی كه‌شتیوانیی جیهانیی ڕایگه‌یاند، دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ـی نیسان سوپای پاسداران ته‌قه‌یان له دوو كه‌شتیی هیندستان كردووه و ڕێگریان لێكردون به گه‌رووی هورمزدا تێبپه‌ڕن.
ڕاپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، یه‌كێك له‌و دوو كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌ی هیندستان نزیكه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی عێراقیان هه‌ڵگرتبوو.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، له دوای داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه، ڕێگریی له 20 كه‌شتیی كراوه کە به گه‌رووی هورمزدا تێبپه‌ڕن.
ڕۆژی هه‌ینی 17ـی نیسان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمزی ڕاگه‌یاند به ڕووی جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی جیهانیدا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ سوپای پاسداران فه‌رمانی به هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران كرد، گه‌رووه‌كه دابخه‌نه‌وه و ڕێگریی له تێپه‌ڕبونی هه‌موو كه‌شتییه‌ك بكه‌ن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران دوای قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت كه گوتی، ئێرانییه‌كان گه‌رووی هورمزیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌مارۆدانی به‌نده‌ره‌كانی ئێران.