ڕاستەوخۆ

له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ سنوری گه‌رمیان دوو كه‌س برینداربوون

reset font size increase font size

له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ گه‌رمیان دوو كه‌س برینداربوون و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ یەكێکیان ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی نیسانی 2026، لەقەزای ڕزگاریەوە دوو برینداری فیشەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، بە گوتەی بریندارەکان کە دانیشتووی قەزای کەلارن و بە مەبەستی سەردانی کردنی نەخۆش چوونەتە قەزای ڕزگاری لەوێ تەقەیان لێکراوە و برینداربوو.

ده‌شڵێت، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوه‌ته‌وه‌ و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە، بە بڕیاری دادوەر و بەگوێرەی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە لە ئێستادا پۆلیس لەهەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.