له رووداوێكی سهختی هاتوچۆدا له سنووری گەرمیان كهسێك گیانی له دهستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، شهوی رابردو لەسەر ڕێگای کەلار- ڕزگاری ڕووداویکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری باجیرۆ و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە لەدایکبووی ساڵی 1978 بووە، بە سەختی بریندار بووە و گهیهنراوهته نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کراوە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە.
