کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکاتەوە، کە دەروازەکە کراوەتەوە ودەتوانرێت لەمەودوا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی تێیدا ئەنجامبدرێت .
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاندووه، لە کاتژمێر هه‌شتی سەر لەبەیانی تاوەکو کاتژمێر شه‌شی ئێوارە هاوڵاتیان و گەشتیارانی هەڵگرانی پاسپۆڕتی عێراقی و بیانی و ئێرانی دەتوانن لە دەروازەی باشماخ هاتوچۆ بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕێگەی دەروازەکەوە هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی ئاساییە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام ده‌درێت.
پێشتر به‌هۆی جه‌نگی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، هاتوچۆی گه‌شتیاری و بارزگانی له ده‌روازه‌كه ڕاگیران، دواتر ڕێگه‌درا هاتوچۆی بارزگانی تێیدا به‌رده‌وام بێت.