ڕاستەوخۆ

له‌ دهۆك ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبەجێکردنی نزیكه‌ی 30 پڕۆژه‌ درا

reset font size increase font size

لە چوارچێوه‌ی پلانی فراوانکردنی ناوچە پیشەسازییەکان و ڕاکێشانی سەرمایەی ناوخۆیی و دەرەکی، له‌ پارێزگای دهۆك ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی 28 پڕۆژه‌ لە کەرتەکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی دران.

پارێزگای دهۆك بڵاویكرده‌وه‌، به‌ ئاماده‌بوونی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و بەڕێوبەرە گشتییەکانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لیژنەی گەشەپێدان و پاڵپشتیی پڕۆژە پیشەسازی و وەبەرهێنانەکان كۆبووه‌وه‌ و تێیدا بڕیاری گرنگ دران بۆ پەرەپێدانی سێکتەرە جیاوازەکان.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، دوای وردبینی بۆ پێشنیازه‌كان، بڕیار له‌ جێبه‌جێكردنی 20 پرۆژه‌ له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و هه‌شت پڕۆژه‌ له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی درا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بڕیاردان له‌و پڕۆژانه‌ بەشێکە لە پلانی فراوانکردنی ناوچە پیشەسازییەکان و ڕاکێشانی سەرمایەی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ سنوری پارێزگاری دهۆک.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.