هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە پارێزگای خوزستان 42 کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا دەستگیركرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیم، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای خوزستان لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگریدا، 42 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ میدیا دژبەرەکان و دەزگا سیخوڕییەکانی سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکا دەستگیرکردووە.
ئهوهشهاتووه، ئەم کەسانە تۆمەتبارکراون بەوەی بە شێوەیەکی ڕێکخراو سەرقاڵی وێنەگرتن و تۆماركردنی ڤیدیۆی بنکە هەستیارە سەربازی و ئەمنییەکان بوون، هەروەها زانیارییەکانیان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بۆ میدیا و لایەنە بیانییەکان ناردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خوزستان ڕایگەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دادوەری، سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.