ڕاستەوخۆ

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان جەژنی چوارشەممەی سوور لە کوردانی ئێزدی پیرۆز دەکەن

reset font size increase font size

بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوور و سەری ساڵی ئێزدییەکان، سەرکردە و لایەنە سیاسییه‌كانی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كان كرد و پشتیوانییان بۆ مافەکانیان دووپاتکردەوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و ئارامی، و دووپاتی کردەوە کە هەمیشە وەک پشتیوان و پارێزەری مافەکانی ئێزدییەکان دەمێننەوە.

هاوكات، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە داکۆکیکردن و پشتیوانیکردنی مافەکانی کوردانی ئێزدی.

هه‌روه‌ها، فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)، له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا، جەختی لەسەر پاراستنی ناسنامە و مێژووی گەلی ئێزدی کردەوە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) په‌یامی پیرۆزبایی بۆ ئێزدییه‌كان نارد و هیوای خواست، جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور، بەگوێرەی قورسایی و بەها مێژوویی و ئایینییەکانی، ببێتە بنەمایەک بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لەناو تەواوی کۆمەڵگە و گەلاندا.

هه‌ریه‌ك له‌ بافڵ تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان  و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای پیرۆزباییان، پشتیوانیی خۆشیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م مافه‌كانی ئێزدییه‌كان دووپاتكرده‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.