به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجام ده‌دات.
كه‌ناڵی وه‌ن نیوز به‌پشتبه‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شوبات هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كه لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت له خۆده‌گرێت، له‌شاری به‌غداد به ئاماده‌بونی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆده‌بنه‌وه‌و پرسی چه‌قبه‌ستویی سیاسی و هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆكوه‌زیران تاوتوێده‌كه‌ن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كۆده‌نگیی بۆ پرسه‌كانی ئێستا‌و ئاینده دروست بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و نوێنه‌رێكی پارتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له كاتێكدایه ئیداره‌ی ئه‌مریكا گوشاره‌كانی له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه عیراقیه‌كان توند كردووه‌ته‌وه له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆككۆمارو سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی واده ده‌ستورییه‌كانیش بۆ هه‌ردوو پۆسته‌كه واده‌ی خۆیان تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر تاوتوێی بژارده‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر درێژبكرێته‌وه‌و دواتر به ڕێكه‌وتن و كۆده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌نگاو بنرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.