ڕاستەوخۆ

لە کۆبانێ ژنان رێپێوانیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش کرد

reset font size increase font size

به‌ سەدان ژن لە شاری کۆبانی، بە پەیامی "بە ئیرادەی ژنانی خۆڕاگر، شۆڕش و هەبوونی خۆمان دەپارێزین"، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژاڤا، رێپێوانێكیان ئەنجامدا.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، رێپێوانی ژنان لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە له‌ كۆبانێ دەستی پێکرد، ژنان بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی کۆنگرە ستار و هەروەها ئاڵای سەوز و سوور و زەرد، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی رۆژاڤا"یان، دەوتەوە، دوای رێپێوانەکەش، ژنان لە گۆڕەپانی شەهید عەگید گردبوونەویەکیان رێکخست.

خوناڤ خەلیل، لە کانتۆنی فورات وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و وتی، ئێمە بە ئیرادەی ژنانی خۆڕاگر، دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژاڤا دەپارێزین، وتیشی، ژن لەبەردەم داگیرکاریی و پیلانگێڕییەکان بەرخۆدان دەکات و بە جیهانیان سەلماندووە، خاوەنی هێزن و دەتوانن جیهان بگۆڕن.

هه‌روه‌ها بڕینی کەزیەی شەڕڤانێکی ژنی لەلایەن چه‌كدارانی دیمه‌شقه‌وه‌ شەرمەزارکرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا بە ملیۆنان کەزی هەیە، ژنان بە کەزیەی خۆیان، شۆڕشیان دەستپێکرد و ئێستاش بە کەزیەی خۆیان درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.