سێرگی لاڤرۆڤ، لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ کازاخستان ڕایگەیاند: گەیشتن بە هەر جۆرە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن بۆ قەیرانی ئۆکرانیا مەحاڵە، ئەگەر هۆکارە بنەڕەتییەکان چارەسەر نەکرێن، کە بوونە هۆی هەڵگیرسانی ئەم جەنگە.
لاڤرۆڤ ئەمڕۆ گەیشتە کازاخستان و بڕیارە لەگەڵ قاسم جۆمارت تۆکایێڤ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و لەبارەى چەند پرسێک گفتوگۆ بکەن.