ڕاستەوخۆ

لافا زیانی 10 ملیۆن دۆلاری به‌ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ئیلام گه‌یاند

reset font size increase font size

شەپۆلی زۆری بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زیانێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە ناوچە جیاکانی پارێزگای ئیلام گەیاندووە.

فەرشاد یاسمی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کۆچەرییەکانی ئیلام ڕایگەیاند، لافاو لە رۆژانی ڕابردوو نزیک 500 هەزار دۆلار زیانی بە کۆمەڵگەی کۆچەری گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، 250 سەر ئاژەڵ تیاچوون و دوو هەزار و 100 کیلۆمەتر ڕێگەی کۆچەری و 10 پرد وێران بوون، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی پەیوەندیی نێوان نیشتەجێبوونی کۆچەرییەکان.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی دامەزراوەی کشتوکاڵی پارێزگاکە باسیله‌وه‌کردووه‌، بە هۆی دروستبوونی لافاو نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە بەشەکانی کشتوکاڵ، باخداری، ئاژەڵداری و ئاودێری گەیشتووە.

هه‌روه‌ها لە سنوری شاری دێهلوڕان، لافاو و تەرزە زیانیان بە 30 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵ گەیاندووە  و زیاتر لە 300 هەزار دۆلاریش زیان بەر ژێرخانە کشتوکاڵییەکان کەوتووە، هەروەها 90 سەر وشتریش تیاچوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.