كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له ماڵی مالكی دواخرا، هه‌ر ئه‌مشه‌ویش په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه تیڤی، بڕیاربوو ئه‌مشه‌و سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له ماڵی نوری مالكی، تایبه‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران كۆببنه‌وه، به‌ڵام بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه جگه له ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان و سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری جێگره‌وه، تهوهرێكیش بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ و هه‌ستیار دانراوه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، له نێو ماڵی شیعه و به تایبه‌تییش هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی جوڵه و هه‌وڵی جدیی هه‌یه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران.
پێشتر به‌شێك له میدیاكان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه. تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پرسی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و توانراوه مالكی ڕازی بكرێت به كشانه‌وه و دانانی كه‌سێك له شوێنه‌كه‌ی.
له ئێستادا ناوی محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌هێنرێت به تایبه‌تی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی بڕیار به ده‌ستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدراوه ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران بۆ خولێكی دیكه.