حكومه‌تی سوریا كه‌مپی هۆلی داخست كه خێزانی چه‌كدارانی داعشی تێدا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.
فادی قاسم سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپی هۆل رایگه‌یاند، ته‌واوی خێزان و منداڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش كه له‌و كه‌مپه‌دا بوون، گوازراونه‌ته‌وه و له ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كانی سوریا به وردیی به نێو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ دڵنیابونه‌وه لهچۆڵبونی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ده‌ڵێت، پێنج هه‌زار و 600 خێزانی عێراقی كه له‌كه‌مپه‌كه‌دا بوون و نزیكه‌ی 22 هه‌زار كه‌س ده‌بوون، گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ عێراق و ته‌نها یه‌ك وه‌جبه‌ی دیكه له سوریا ماون و دواتر ده‌گوازرێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقیش رایگه‌یاند، سێ هه‌زار هاووڵاتی عێراقی له ناو كه‌مپه‌كه‌دا ماون.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، به‌شێك له‌و خێزانانه‌ی چه‌كدارانی داعش كه له‌كه‌مپی هۆل بوون گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و به‌شێكیشیان گوازراونه‌ته‌وه بۆ ئیدلب و حه‌له‌بی باكوری سوریا.
هه‌واڵه‌كان باس له بونی 24 هه‌زار كه‌س له ژن و منداڵ و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له كه‌مپی هۆل كه زۆرینه‌یان هاوڵاتی عێراقی و سورین، له‌گه‌ڵ 6 هه‌زار بیانیی كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی 40 وڵاتی جیاوازن.