كهشناسی ههرێم پێشبینییهكانی كهشی ئهمڕۆ و سبهی بڵاوكردهوه، كهشناسێكیش دهڵێت، سبهی كهشوههوای ههندێك ناوچه گونجاوه بۆ سهیران و چوونه دهرهوهی هاوڵاتیان.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بۆ ئەمڕۆ، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، لە هەندێک کاتدا باران بەشێوەی بارانی بەهاریی و گەواڵە بارانی کورتخایەن وبەلێزمە دەبێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
لەبارەی سبەینێ هەینیشەوە کەشناسیی پێشبینیكردووه، لە هەندێک ناوچە و بەتایبەت ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی دهۆک و سۆران باران ببارێت.
لای خۆشییەوە پشتیوان پێنجوێنی کەشناس بە نوچە تی ڤی ڕاگەیاند، بە گشتیی بارانبارینی سبەینێ ناوچەشاخاویی و سنورییەکان و بەشێک لە هەولێر و دهۆک و ڕاپەڕینە، هاوڵاتییانی سلێمانی و باشوری هەولێر و هەڵەبجە و گەرمیان دەتوانن بچنە سەیران، چونکە لەو ناوچانە باران نابارێت و کەشەکەی بۆ چوونەدەرەوە گونجاوە.