ڕاپۆرت: ڕێبوار تۆفیق
داخستنی گه‌روی هورمز به ڕوی كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كانی وزه‌دا، نرخی نه‌وت و غازی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزكردووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌وامبونی داخستنی ئه‌و ڕێڕه‌وه ئاوییه ستراتیژییه گرنگه كه له %20ـی كۆی نه‌وتی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت و غازی زیاتر كردووه.
جه‌نگ و به‌رده‌وامیی داخستنی گه‌روی هورمز، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخی نه‌وتی خاوی برێنتی گه‌یانده سه‌روو 84 دۆلار، نه‌وتی تهكساسیشی به‌رزكرده‌وه بۆ 77 دۆلار، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی نرخی غازی‌یش به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به تایبه‌تیی له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه، له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزكرده‌وه.
عێراق و قه‌ته‌ر له ڕووی ئابوریی و داراییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و دۆخه‌ن.
عێراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه كه‌مكردووه‌ته‌وه، كه ده‌كاته له %50ـی كۆی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی.
كۆمپانیای سۆمۆ ده‌ڵێت، كۆگاكان پڕ بوون و توانای هه‌ڵگرتن و كۆگاكردنیان نه‌ماوه و ئاستی هه‌نارده‌ش كه‌مبووه‌ته‌وه.

قه‌ته‌ریش به‌هۆی جه‌نگه‌وه به‌رهه‌مهێنانی غازی ڕاگرتووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته كورتهێنانی ڕۆژانه‌ی 10 ملیار و 500 ملیۆن پێ سێجا غاز له بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌وه‌ش ڕۆژانه نزیكه‌ی 300 میلۆن دۆلار له ده‌ستده‌دات.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك قه‌ته‌ر لانیكه‌م پێویستی به مانگێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی بگه‌یه‌نێته‌وه ئاستی پێشووی.

پێگه‌ی كهبلهر بۆ شیكاریییهكانی بازاڕی وزه ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ڕێژه‌ی له %90 جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی و كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كان كهمییكردووه.
چاوه‌كان له‌سه‌ر زوو یه‌كلاییكردنه‌وه و كۆتاییهاتنی جه‌نگه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه بۆ پێش ده‌ستپێكی جه‌نگ، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی وزه‌ی جیهانییش ئاسایی ببێته‌وه و نرخه‌كانی وزه به گشتیی و نه‌وت و غاز به تایبه‌تیی دابه‌زن.