له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، موچه‌خۆران ئاگادار ده‌كاته‌وه، ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
بهڕێوهبهراتییهكه ده‌ڵێت، سەرجەم موچەخۆرانی سنوری پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپه‌ڕین، ده‌توانن ئەمڕۆ له کاتژمێر 8:00ـی بەیانی تاوەکو 4:00ـی عەسر، موچه‌كانیان وه‌ر بگرن، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م "ATM"ه‌كان دابینكراوه.
دوێنێ كه یه‌كه‌م ڕۆژی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات بوو، به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌باوه، به‌شێكی زۆری موچه‌خۆرانی سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین، نه‌یانتوانی پاره له "ATM"ه‌كان ڕابكێشن.