فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایگەیاند، کاریگەرییەکانی ئەم جەنگە زیاتر لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت، بۆیە داوای لە گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان دەکەم، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی لەناکاو، بە وریاییەکی زۆرەوە پەرە بە سیستەمی بەرگریی خۆیان بدەن.
موراد قەرەیڵان لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، ڕاشیگەیاند: "مەرجە نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە ساڵی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان."
داواشی کرد تورکیا لەبارەی ئازادیی ئۆجالانەوە هەنگاوی یاسایی و کردەیی بنێت.
فەرماندەی گشتیی هەپەگە، جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل-ئەمریکای وەک ڕەنگدانەوەی جەنگی سێیەمی جیهانی ناوبرد و گوتی: ئامانجی ئەم جەنگە داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەکەیە لەپێناو بەرژەوەندیی هێزە هەژموونخوازەکاندا، نەک بۆ ئازادیی گەلان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، موراد قەرەیڵان، ئاماژەی بەوە کردووە: "ئاگری نەورۆز بۆ ئێمە هێمای مزگێنی، سەرکەوتن و سەرفرازییە، هەر بەو ڕۆحیەتەشەوە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان تا ئەو کاتەی دۆزی شەهیدان دەگەیەنینە ئەنجام."