بەهۆی بۆردومانێكی ئێران بۆ سەر گەورەترین كێڵگەی غاز، قەتەر 17%ی توانای هەناردەی غازی لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەعد بن شریدە وەزیری کاروباری وزەی قەتەر بڵاویکردەوە: بە هۆی بە ئامانجگرتنی گەورەترین کێڵگەی غازی قەتەر لە ڕەئس لەفان، دوو یەکەی وێستگەی کێڵگەکە بە تەواوەتی زیانیان بەرکەوتوە و بە نزیکە 20 ملیار دۆلار زیانی لە داهاتی ساڵانەی خەزێنەی گشتیی قەتەر داوە.
دەشڵێت: بە هۆی هێرشەکەوە توانای لە17%ی کۆی هەناردەی غازی قەتەر کەمدەکات.
وەزیری کاروباری وزەی قەتەر ئاماژەی بەوەكرد، پرۆسەی کارەکانی چاککردنەوەی زیانەکانی کێڵگەکە، بۆ ماوەی سێ تا پێنچ ساڵ دەبێتە هۆی لە دەستدانی بەرهەمهێنانی 12 ملیۆن و 800 هەزار تەن غازی کێڵگەکە و هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا و ئاسیاش مەترسیی لەسەر دەبێت.