وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئێران ڕۆژانە دەستدرێژی دەکاتە سەریان و بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی وڵاتەکەیان.
ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا باسی له‌وه‌ش كرد، پێش ئەوەی باس لە هەر جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێک له‌گه‌ل ئێران بکرێت، دەبێت سەرەتا ئەو هێرش و دەستدرێژییانەی تاران بوەستێنرێن.
گوتیشی، هێشتا كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌پچڕاون و پێویستە کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لەگەڵ هەموو لایەنەکان له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئەوەی دەرچەیەک بۆ قەیرانەکان بدۆزرێتەوە.