جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌ره‌سه‌ندێكی مه‌ترسیداره.
قوباد تاڵەبانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، بە ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و بە توندی سەرکۆنەی دەکه‌ن.
دەشڵێت، بیری حکومەتی فیدڕاڵیی دەخەینەوە، گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق.
جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، ئەگەر ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و ڕووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، ئه‌وا سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی دیکەی عێراق.
ئه‌مڕۆ له دهۆك ماڵی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئامانج گیرا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی ڕوداوه‌كه پێكبهێنرێت.