ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی داوا لە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان دەکات پلان بۆ وشکەساڵیی دابنین

قوباد تاڵەبانی داوا لە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان دەکات، پلانێک بۆ ئەگەری وشکەساڵیی لە داهاتوودا دابنێن و پرسی گەنمی جوتیارانیش وەک پێشینەی بابەتەکانی کار دادەنێت لەگەڵ بەغداد.

reset font size increase font size

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و بە جیا لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەنداوەکان و کشتوکاڵ کۆبوویەوە.

 لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکاندا داوایکرد، پلانێک ئامادەبکرێت بۆ ساڵانی کەمبارانی و وشکەساڵی لە پێناو کۆگەکردنی باراناوی پێویست و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بێ‌ئاویی.

هاوکات داواشیکرد، پلانێک ئامادەبکەن بۆ کەڵکوەرگرتن لە بەنداوەکان، وەک ناوچەی گەشتیاریی. ئامادەیی خۆشی بۆ هەر جۆرە هاوکاریی و هەماهەنگییەک دەربڕی.

لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کشتوکاڵیش ڕایگەیاند، بەهۆی ستراتیژیی وەزارەتەکە، هەرێمی کوردستان لە هاورەدەکارەوە بووەتە بەرهەمهێنەر و تەنانەت هەناردەکاریش.

لە بارەی پرسی گەنمی جوتیارانیش ئاماژەی بەوەکرد، پرسی جوتیاران و مافەکانیان لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق تا بەری ڕەنج و ماندووبوونی جوتیاران نەفەوتێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.