قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سلێمانی به شارێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به غاز وه‌سفده‌كات و ده‌ڵێت، ستراتیژمان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی.
له میانی پانێڵێكدا له كۆڕبه‌ندی ئابوریی دێڵفی له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان قوباد تاڵه‌بانی گوتی، سلێمانی شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به غاز و سه‌رچاوه‌ی وزه، حكومه‌تی هه‌رێمی کورستانیش پلانی هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی و به‌ره‌وپێشبردنی بواره‌كانی دیكه پێی.
له باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، تاڵه‌بانی گوتی، پشتیوان ده‌بن و هاوكاریش بوون له پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان په‌كه‌كه و حكومه‌تی توركیا.
له باره‌ی ئاینده كورد له سوریا ڕایگه‌یاند، نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوردانی سوریا په‌راوێزبخات، پشتیوانیش له تێكه‌ڵبوونی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌بێت كورد له دیمه‌شق ڕۆڵی هه‌بێت له بڕیاردانی ده‌وڵه‌تی نوێی سوریادا.
له‌سەر جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێرانیش گوتی، به‌شێك نه‌بووین له‌و جه‌نگه، به‌ڵكو ده‌بینه پردێك بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه و ستایشی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین بۆ ڕێكه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و به‌هیواین ئاگربه‌ست درێژه‌ی هه‌بێ و به ڕێكه‌وتن كۆتایی بێت، چونكه جەنگەکە كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه.