ئەنجومەنی کارگەکانی غاز له سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، کارکردن لە کۆرمۆر دەستی پێکردوهتەوە و لە 10 ڕۆژی داهاتوودا قەیرانی غاز چارەسەر دەبێت و دابەشکرن لە ڕێگەی کۆبۆنی خۆراكهوە کۆتاییدێت.
کۆچەر تاهیر سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غای سلێمانی ڕایگەیاندووه، نزیکهی دوو ڕۆژە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی بە کارەکانی کردوەتەوە، تانکەرەکانی هێنانی غاز بۆ سلێمانی لە ئهمڕۆوە غاز بۆ کارگەکان دەهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێدوایستی ناوخۆی سلێمانی بۆ غاز ڕۆژانە 120 بۆ 140 تۆنە، لە کاتی شەڕدا بۆ کەمتر لە 80 تۆن واتا نیووە کەمیكردبوو، به کارکردنەوەی کۆرمۆریش لە کەمتر لە 10 ڕۆژدا قەیرانی غاز چارەسەر دەبێت.
لەبارەی دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی کۆبۆنی خۆراکەوە کۆچەر تاهیر گوتی، ئەو جۆرە لە دابەشکردن تەنها بۆ دۆخی قەیراناویی ئێستایە و دواتر دابەشکردنی غاز وەک پێشتری لێدێتەوە و کارت و کۆبۆنی ناوێت.