قایمقامی سلێمانی دەڵێت، بەشی زۆری گرفتی غازی ماڵان بەرەو چارەسەری دەڕوات و لەڕێگەی 20 کارگەوە غازی ماڵان دابیندەکرێت، به‌شێك له هاوڵاتیانیش ده‌ڵێن، قه‌یرانی كه‌می غاز به‌رده‌وامه.
فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، کێشەی غازی ماڵان بەرەو چارەسەری دەڕوات و لە ئێستادا لە ڕێگەی 20 کارگەوە غازی ماڵان دابیندەکرێت .
گوتیشی، هەر بریکارێک پابەند نەبێت بەو ڕێنماییانەی بۆیان دانراون ئەوا سزا دەدرێن و تا ئێستا 20 بریکاریش سزا دراون.
جەختی لەوەشکردەوە، هەر بریکارێک غاز بە گران بفرۆشێت سزا دەدرێت.
قایمقامی سلێمانی داوایەکیش ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت، گەر هەر سەرپێچییەکیان لە بریکارەکان بینی با ئاگاداریان بکەنەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌شێك له به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی به‌شێك له هاوڵاتیان نۆره‌یان بۆ كڕینی غاز گرتبوو، باسیان له‌وه‌ده‌كرد هێشتا قه‌یرانی كه‌می غاز چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.