ڕاستەوخۆ

قایمقامیەتی سلێمانی لە یەکەم ڕۆژی جەژندا هۆشداریی توند لەبارەی قوربانیکردن دەدات

reset font size increase font size

قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی هاوڵاتیان و ئاژەڵفرۆشان دەکات لەبارەی شێوازی ئەنجامدانی قوربانی لە ڕۆژانی جەژندا و ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە هیچ جۆرە سەرپێچییەک نادرێت کە مەترسی بۆ سەر تەندروستیی گشتی دروست بکات.

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "داواکارین لە هاونیشتمانیان، لە کاتی ئەنجامدانی ئەم کارە خێرخوازییەدا، ڕێگە نەدەن قوربانییەکانیان بە شێوازی ناتەندروست و لە دەرەوەی کوشتارگە فەرمییەکان سەرببڕدرێن."

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەش کرد، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانەوە سەرجەم لیژنەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لەسەر شەقام و گەڕەکەکان لە ئەرکدا دەبن.

گوتیشی: "هەر ئاژەڵفرۆشێک یان قەسابیبێک لە دەرەوەی قەسابخانە ڕێگەپێدراوەکان ئاژەڵ سەرببڕێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەبێتەوە."

قایمقامیەتی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە تەنیا بۆ پاراستنی سلامەتیی کۆمەڵگەیە، چونکە چوونەژوورەوەی گۆشتی ناتەندروست و بێ‌پشکنین بۆ ناو ماڵەکان، مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیان و تەندروستیی هاوڵاتیان دروست دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان