سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ئیسرائیل بگۆڕدرێت و کۆتای بە سیاسەتی سەرەتا ئیسرائیل بهێنێت.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان و بەردەوام بوونی ئاگربەستەکە، بەرهەمی خۆڕاگریی و خەباتی قارەمانانە و یەکگرتووی حزبوڵایە.
قاڵیباف جەختی لەوە کردووەتەوە، "پێویستە ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی بێت لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا و واز لە سیاسەتی سەرەتا ئیسرائیل بهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران و بەرەی مقاوەمە یەک گیانن و چ لە کاتی شەڕ و چ لە کاتی ئاگربەستدا بە یەکگرتوویی دەمێننەوە.