ئێران دوو مه‌رجی بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت به‌بێ ئه‌و مه‌رجانه، دانوستان ناكه‌ین.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، له پۆستێكدا، كه له تۆڕی ئیكس بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگەیاند، هه‌تاوه‌كو ئاگربه‌ست لوبنان نه‌گرێته‌وه و پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران ئازاد نه‌كرێن، دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ده‌ستپێناكه‌ن.
قالیباف گوتوشیه‌تی: "ئەم دوو خاڵە وەک هەنگاوی پێشوەختە لە نێوان لایەنەکاندا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
جەختیشی لەوە کردووه‌ته‌وه، دەبێت ئەم دوو بابەتە پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان یەکلابکرێنەوە.
ئەم لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمان لە کاتێکدایە، ناوچەکە لە چاوەڕوانی دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکانە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی.