سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا "هاوسۆزی و پشتگیریی" وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراێکدا دەڵێت، دره‌نگی شه‌وی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵژۆن نووێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، وەزیری دەرەوەی فه‌ره‌نسا هاوسۆزیی و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات کردووەتەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی هەماهەنگیی نزیکی نێوانیان بۆ پاراستنی ئارامیی و سەقامگیری.
هەروەها جەخت لە گرنگیی ڕۆڵی فەرەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و دورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی جه‌نگ کرایەوە.