ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "فرۆشتنی زێڕ و زیو به قه‌رز به دیناری عێراقی دروست نییه، چونكه كڕین و فرۆشتنی زێڕو زیو به پاره پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت.
ئەنجوومەنەکە سەر بە یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستانە ئاماژەی بەوەکردووە: "ده‌رچه‌ی شه‌رعی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان به كڕینی زێڕه و پاره‌ی پێویستییان له به‌رده‌ست نییه ئه‌وه‌یه، دیناره‌كه له زێڕنگره‌كه به قه‌رز وه‌ربگرن، پاشان به‌و پاره‌یه زێڕه‌كه بكڕن یان خودی زێڕه‌كه به مسقاڵ قه‌رز بكه‌ن و پاشان كه‌ی ویستیان بیده‌نه‌وه به هه‌مان ئه‌ندازه زێڕ بۆ زێڕنگره‌كه ببەنەوە.
ئەنجوومەنەکە لە وەڵامی پرسیارێکی هاووڵاتیاندا کە ئایا حوكمی کڕینه‌وه‌ی زێڕ (یه‌ك مسقاڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك مسقاڵ) له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی هه‌قده‌ست و فه‌رقی زێڕه‌كه دروستە، لە فەتواکەدا هاتووە: "ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروست نییه و ده‌چێته خانه‌ی ریباوە، چونكه پاره‌ی زیاده ده‌چێته سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌كه.