فه‌رمانبه‌رێكی كۆشكی سپی ده‌ڵێت دۆناڵد تره‌مپ، نە دەخەوێ و نە نان دەخوات و نە دەسرەوێ، 24 كاتژمێر به ئاگایه و خه‌ریكی كاركردنه.
سۆزی وایڵز، به‌رپرسی كارگێڕیی و فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی ناسراو به ژنه ئاسنینه‌كه ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا خه‌وی زۆر كه‌مه و به به‌رده‌وامیی به ئاگایه و خه‌ریكی ته‌له‌فۆن و كاركردنه به درێژایی 24 كاتژمێر، ناچارن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی كۆشكی سپی، به نۆره و دابه‌شكردنی ده‌وامكردن بۆ دوو شه‌فتی ڕۆژانه و شه‌وانه كار بكه‌ن.
فه‌رمانبه‌ره‌کەی كۆشكی سپی ده‌شڵێت، ناچاربووە له‌گه‌ڵ دان سكاڤینۆ، ڕاوێژكار له كۆشكی سپی كاتی ده‌وام دابه‌ش بكه‌ن و به شه‌فتی ڕۆژ و شه‌و كار دەکەن، بۆ ئه‌وه‌ی فریای به ڕێكردنی كاره‌كانی تره‌مپ بكه‌ون.
قسه‌ی زۆر له باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری سه‌یری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوە ده‌كرێت، به تایبه‌تیی كه زۆر قسه ده‌كات و زۆر حه‌زی له به‌رده‌م كامێرا و ده‌ركه‌وتن و گاڵته و گه‌پ و چالاكی زۆرە، قسه‌كانی فه‌رمانبه‌ره‌کەی كۆشكی سپیش ڕاستیی ئه‌و بابه‌ته ده‌رده‌خه‌ن.
