ڕاستەوخۆ

فشارەکان لەسەر ژنانی ئەفغانستان لە زیادبووندان

reset font size increase font size

ڕاپۆرتێکی نوێ کە نوسینگەی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشکرای دەکات دوورخستنەوەی ژنان و کچان لە ژیانی گشتی لە ئەفغانستان تادێت قووڵتر دەبێتەوە و فشاره‌كانیش له‌سه‌ریان له‌ زیادبووندان.

ڕاپۆرتەکەی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژە بەوە دەکات ژنانی ئه‌و وڵاته‌ بێبەشن لە خوێندن، هه‌روه‌ها هەلی کاریان سنووردارە و ڕووبەڕووی سنووردارکردنی توندی ئازادی هاتوچۆ دەبنەوە.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، ژنان سنوردارکراون بۆ بەکارهێنانی گواستنەوەی گشتی، هەروەها ڕێگرییان لە چوونە ناو بازاڕ و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لێکراوە، بوونی ئەوان لە كایه‌ی گشتیدا بە شێوەیەکی کاریگەر قەدەغە کراوە و لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت بوونیان لە شوێنی گشتیدا بە تاوان دادەنرێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە، کۆمەڵگه‌یەک کە نیوەی دانیشتووانه‌كه‌ی تێیدا ڕێگرییان لێبكرێت لە بەشداریکردن لە ژیانی گشتی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا ناتوانێت گەشە بکات، دەشڵێت دوورخستنەوەی ژنان نەک تەنها پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، بەڵکو لێکەوتەی وێرانکەری درێژخایەنی بۆ پەیکەری کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەفغانستانیش دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.