ڕاستەوخۆ

فراکسیۆنەکەی سودانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەکات

reset font size increase font size

فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق، کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی دەکات، داوا دەکات سەرۆکایەتی پەرلەمان پەلە بکات لە دیاریکردنی کاتێک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، رایگەیاند، نزیکەی دوو مانگە سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی هەڵبژێردراون، پێویستە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان رێکبخرێت، بابەتی سەرۆککۆمار یەکلابکرێتەوە، چونکە دواکەوتنی زیاتری ئەو پرسە، دەبێتەهۆی پێشێلکردنی دەستور و کاریگەریی نەرێنی لەسەر دامەزراوەکانی حکومەت دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەم بەربەستە بەردەوامبێت، فراکسیۆنەکەیان پەنا دەباتەبەر کەڵکوەرگرتن لەهەموو ئامراز و ڕێکارە دەستورییە بەردەستەکان، بۆ دڵنیابوون لە کۆتاییهێنان بە بنبەست و پاراستنی ڕێڕەوی دەستوریی دروست.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.