فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و بە کردارێکی تیرۆرستی ناویدەبات، داواش لە عێراق دەکەن ئەو گروپانە ڕووبەڕوی یاسا بکرێنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراقدا هاتووە: بە توندترین شێوە هێرشە تاوانکارییەکانی گرووپە ملیشیا لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین، ئەمە کردارێکی تیرۆریستی ئاشکرایە و پێشێلکردنی دەستوورە .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە بێ لێپرسینەوە ئەم هێرشانە تێناپەڕێت، ئەو لایەنانەی لەم هێرشانە بەرپرسن بدۆزرێنەوە و ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.