فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، تاوه‌كو كاتێكی نادیار بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
له ڕاگەیەندراوێکدا، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له‌سه‌ر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆیان، بڕیاریانداوه بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی په‌رله‌مانی عێراق تا کاتێکی نادیار.
فراكسیۆنه‌كه ده‌ڵێت: " لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، جەخت دەکەنەوە له‌وه‌ی، كه پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لە سەروی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق، كه ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و ده‌نگی به سه‌رۆككۆمار نه‌دا.