میدیای نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكرده‌وه، فراكسیۆنی پارتی لە سەر داوای عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بڕیاریانداوه بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مان.
سەرچاوەیه‌ك به میدیای ئه‌و حزبه‌ی گوتووه، پارتی بەر لە گەڕانەوە بۆ پەرلەمان لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو جەختی لە گفتوگۆ لە سەر جێگیرکردنی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
به‌هۆی ناڕازیبوونی له شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار، ڕۆژی 11ـی نیسانی ڕابردوو، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و ڕاوێژکردن لە سەر هەنگاوەکانی داهاتوو، بڕیاریانداوە هەردوو فراکسیۆنی خۆی لە پەرلەمان و حکومەتی عێراق، بانگهێشتی هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
ڕۆژی 22ـی نیسانیش، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق داوای لە سەرۆک فراکسیۆنەکان کرد لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن، بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مان، بڕیاربوو لیژنه‌كه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام نه‌درا.