ڕاستەوخۆ

فاینانشاڵ تایمز: ڕوسیا چەک و درۆن دەداتە ئێران

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاویکردەوە، ڕوسیا درۆن، دەرمان و پێداویستی خۆراک ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه‌ كه‌ لە زاری سەرچاوەی هەواڵگرییەوە زانیاری ده‌ستكه‌وتووه‌، ڕوسیا لە تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی ناردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئێران نزیکبووەته‌وه‌.

ده‌شڵێت، بەرپرسانی باڵای تاران و مۆسکۆ، چەند ڕۆژ دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، دانوستانی نهێنییان لە بارەی ڕادەستکردنی درۆن دەست پێکردووە.

باسی لەوەشکردووە، ڕوسیا تا ئێستا لە ڕێگەی داتای مانگە دەستکردەکان و پاڵپشتیی زانیارییەوە هاوکاری ئێرانی کردووە.

له‌ به‌رانبه‌ردا دیمتری پیسکۆڤ گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕوسیا، لە بارەی ناردنی درۆن بۆ ئێران ڕایگەیاندووە، ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕاست نین و ساخته‌ن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.