فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند کە بڕیاری جەنگ لای ئەوان نییە و لە دەستی دەوڵەتدایە، هەروەها جەختیشی کردەوە کە حەشدی شەعبی لایەنی بڕیاردەر نییە بۆ چوونە ناو هیچ جەنگێکەوە و بڕیاری کۆتایی تەنیا لە دەستی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقدایە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە، فالح فەیاز ئاماژەی بەوە دا کە لە ماوەی جەنگی ئەمریکا و ئێراندا، حەشدی شەعبی تەنانەت یەک فیشەکیشی نەتەقاندووە، سەرەڕای ئەوەی ١٠٠ کەسیان لێ کوژراوە.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانیش وتی، ئەگەرچی پەیوەندییان لەگەڵیان هەەیە و حەشدی شەعبی لەو گرووپانە دروست بووە، بەڵام ئەوان بەرپرس نین لە کردەوەکانیان.