فاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: مانگی نیسان بەهۆی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە مانگێکى سەخت دەبێت بۆ بازاڕى وزە و ئابووری جیهانی بەراورد بە مانگى ئازار.
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی لەپاش کۆبونەوەى لەگەڵ سەرۆکى سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: ئەو بڕە سوتەمەنیەى لە ئێستادا گەشتووەتە هەندێک لە وڵاتانەن ئەوانەن کە لەپێش جەنگ بارکراون، ئەگینا بەهۆى جەنگەوە هیچ وزەیەکى دیکە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە نەگوازراوەتەوە.
گوتیشى: سێ دامەزراوەی وزەی گەورە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەن، کە یەکێکیان زیانی گەورەی بەرکەوتووە و لە ئێستاشدا، جیهان ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی ئاسایشی وزە بووەتەوە و قەیرانی وزە کاریگەری لەسەر هەموو وڵاتان هەیە.