عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)ڕایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی 30ی ئەیلوولدا لە عێراق دەکشێنەوە و وڵاتەکەش دەبێتە خاوەنی سەروەریی تەواو بەسەر خاکەکەیدا.
سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش دا کە حکومەت لە هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنی و دەوڵەتییەکان.
جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق هەرگیز ڕێگە نادات خاکی وڵاتەکەی ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دروسێ و ناوچەکە.