ڕاستەوخۆ

عەرەبە هاوردەکان نایانەوێت عەفرین چۆڵ بکەن

reset font size increase font size

شاندێکی عەفرین سەردانی پارێزگاری حەلەب ده‌کەن و داواده‌كه‌ن ئەو عەرەبانەی لە دوای ساڵی 2018وە هێندراونەتەوە شارەکە، بگەڕێندرێنەوە شوێنەکانی خۆیان.

دوای رێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی كاتی سوریا، بڕیاربوو ئاوارەکانی عەفرین و دەوروبەری بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام زۆرینەیان نەگەڕاونەتەوە، چونکە خانووەکانیان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە داگیرکراوە، بڕیارە شاندێک لە رۆشنبیران و چالاکانی عەفرین بۆ ئەم مەبەستە بچنە حەلەب و لەگەڵ پارێزگاردا کۆببنەوە.

بەرپرسێکی کورد لە عەفرین ئەمڕۆ یەکشەممە به‌ میدیای پارتی وتووه‌، عەرەبی هاوردەی دێرەزوور لە خانووی کوردەکان لە عەفرین جێگیرکراون و ئامادەنین چۆڵی بکەن، سەدان خانووی گەورە و ڤێلای گرانبەهایان داگیرکردووه‌ و بە فشاری حکومەت نەبێ چۆڵی ناکەن.

دەشڵێ، عەفرین گەورە و پڕ خێر و بەرەکەتە، عەرەبەکانی دێرەزوور نایانەوێت ئەوە خێر و بەرەکەتە بە ئاسانی لەدەست بدەن و بگەڕێنەوە دەشتاییەکانی خۆیان.

رۆژی 29 مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا رێککەوتن و لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.