عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە دانوستاندن و گفتوگۆکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامن و پەیامەکان لە ڕێگەی لایەنی ناووەندگیرەوە ئاوگوڕ دەکرێن.
هاوکات تاران لە ئێستادا خەریکی هەڵسەنگاندنی وەڵامی واشنتنە بۆ پێشنیاری ناسراو بە "پلانی حەوت ڕۆژی".
وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا کە میدیا فەرمییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە دا: "ئێمە لە ئێستادا خەریکی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنین بۆ تێڕوانینی ئەمریکییەکان، و پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی خۆمان پێشکەش بکەین".