وەزیری دەروهی ئێران، عەباس عێراقچی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بۆ سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی شتێکی مەحاڵ نییە، بە مەرجێک واشنتن کۆتایی بە سیاسەتی گوشار بهێنێت و ڕێز لە مافەکانی تاران بگرێت.
عێراقچی داوای لە کاربەدەستانی ئەمەریکا کرد کە متمانە بونیات بن، زمانێکی ڕێزدارانە بەکار بهێنن و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانیان جێبەجێ بکەن.
جەختی لەوەش کردەوە کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکان، کەناڵەکانی دیپلۆماسی هێشتا کراونەوە و واشنتن دەبێت لەو ڕاستییە تێبگات کە سیاسەتی گوشار هیچ ئەنجامێکی نابێت.