وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕێگه نه‌دات به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆری كه‌ركوك – جه‌یهانه‌وه، ئه‌وا ڕێكاری یاسایی له دژ ده‌گرنه به‌ر.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌ینراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ڕێگرییكردن له هه‌نارده‌ی نه‌وت، گوشاره ئابوورییه‌كان زیاتر ده‌كات، كه به‌هۆی داخستنی گه‌رووی هورمزه‌وه له‌سه‌ر عێراق دروستبوون.
وه‌زاره‌ته‌كه گوتوشیه‌تی "ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، له باره‌ی كێشه‌كه‌وه، سیاسیی و حزبییه نه‌ك پیشه‌یی و یاسایی.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم به پێشێلی ماده ده‌ستوریه‌كان تۆمه‌تبار كردووه و داواشی له په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی كورد كردووه، هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دوای ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دێت، كه تێیدا وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی پێشتری وه‌زاره‌تی نه‌وتی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، به‌غداد ده‌یه‌وێت ڕای گشتیی چه‌واشه بكات و ته‌نها یه‌ك لایه‌نی كێشه‌كه باس ده‌كات.