به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنێكی له بواری نه‌وتدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی واژۆكرد.
رێككه‌وتنه‌كه به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی و تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆشوا هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد واژۆكرا، نوسینگه‌ی سودانی ده‌ڵێت، ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی به‌سره و زیقار و سه‌ڵاحه‌دینه.
ئه‌وه‌شهاتووه، به‌پێی رێككه‌وتنی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌بردنی كێڵگه‌ی نه‌وتی قوڕنه‌ی رۆژئاوا 2 له پارێزگای به‌سره ده‌گۆڕدرێت، له كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ روسی ده‌سه‌ندرێته‌وه و دوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی به كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره ده‌درێت به كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی.
رێكه‌وتنی دووه‌میش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی زیقار و نه‌وتی باكور بووه، به‌و ئامانجه‌ی كۆمپانیی شیڤرۆن كێڵگه نه‌وتیه‌كانی پارێزگای زیقار په‌ره پێبدات و پرۆسه‌ی گه‌ڕان به دوای چه‌ند بلۆكێكی دیكه‌ی نه‌وتیی له پارێزگاكه ده‌ست پێبكات.
هاوكات كۆمپانیای شیڤرۆن په‌ره به كاره‌كانی كێڵگه‌ی نه‌وتی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش ده‌دات.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له باره‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، كاریگه‌ریی باشیی ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوریی و بژێویی و گوزه‌رانی خه‌ڵكی عێراق به گشتیی و به‌تایبه‌تییش ئه‌و پارێزگایانه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانیان تێدایه.