به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كی دیكه هێڵی كۆنی بۆریی نه‌وتی كه‌ركوك - جه‌یهان ده‌كه‌وێته‌وه كار، داهاتی فرۆشی نه‌وتیش زیاتر له 70٪ كه‌میكردووه.
عه‌لی نزار شه‌تڕی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراق سۆمۆ دەڵێت. له ماوه‌ی دوو تا چوار ڕۆژی دیكه كاره‌كانی چاكکردنه‌وه‌ی هێڵی كۆنی بۆریی نه‌وتی كه‌ركوك جه‌یهانی توركیا ته‌واو ده‌بن، بۆرییه‌كه ئاماده ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كاره‌كانی بۆرییەکە باش به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ زیادكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و جێگره‌وه‌كانی هه‌نارده‌كردن له ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه.
ده‌شڵێت، له مانگی ئازاردا به به‌های دوو ملیار دۆلار نه‌وتیان فرۆشتووه، كه 18 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی به‌سره و كه‌ركوك بووه، ئه‌وه‌ش به‌راوورد به مانگی شوبات زیاتر له 70٪ داهاتی نه‌وت كه‌میكردووه.
عێراق له مانگی شوباتی ڕابردوو پێش ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، 99 ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه و داهاته‌كه‌شی شه‌ش ملیار و 800 هه‌زار دۆلار بوو.